دواین هه‌واڵ

هه‌رێمه‌ کوردیـیه‌کان - Voice of America

خه‌ندان_ سۆران كه‌ریم 

به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی ویلایه‌تی‌ ئیزمیر، كه‌ رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ 15ی‌ ته‌مووز بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، پاسه‌وانانی‌ كه‌ناری‌ ده‌ریا له‌ ماوه‌ی‌ ته‌نیا رۆژانی‌ 10 تا 15ی‌ ته‌مووز 42 پرۆسه‌ی‌ رزگاركردنیان له‌ ده‌ریای ئیجه‌، ئه‌نجامداوه‌

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا، كه‌ سایتی‌ "هه‌واڵه‌كانی‌ توركیا" به‌زمانی‌ عه‌ره‌بی‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌، كه‌ تیمه‌كانی‌ كه‌نار ده‌ریا، توانیویانه‌ 220 كۆچبه‌ری‌ ناشه‌رعی‌ له‌ 12 رووداودا، رزگار بكه‌ن، ئه‌وانه‌ش له‌ ناوچه‌كانی‌ "مارماریس" و " بۆدۆرم" روویانداوه‌ كه‌ سه‌ر به‌ ویلایه‌تی‌ مۆغلان، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ رزگاركردنی‌ 143 كۆچبه‌ری‌ تر له‌ چوار رووداوی‌ جیاجیا له‌ ناوچه‌كانی‌ "دیده‌م" و "كۆش ئاداسی‌" سه‌ر به‌ ویلایه‌تی‌ ئایدن.

له‌به‌یاننامه‌كه‌دا، ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه‌ تیمه‌كانی‌ كه‌نار ده‌ریا 353 كۆچبه‌ریان له‌ 10 رووداودا له‌ ناوچه‌كانی‌ "دیكیلی" و "چه‌شمه‌" و " فۆڤا" له‌ ویلایه‌تی‌ ئیزمیر رزگاركرد، هه‌روه‌ها 528 كۆچبه‌ری‌ تر له‌ 13 رووداو له‌ ناوچه‌كانی‌ "ئیفاجیك"ی‌ سه‌ر به‌ ویلایه‌تی‌ جیناق قه‌ڵا و 107 كۆچبه‌ری‌ تر له‌ سێ رووداوی‌ تر له‌ ناوچه‌ی‌ "ئیفالك"ی‌ سه‌ر به‌ ویلایه‌تی‌ بالك ئیسیر.

ئاماژه‌ دراوه‌ به‌وه‌ش، كه‌ تیمه‌كانی‌ كه‌نار ده‌ریا له‌ ئاوی‌ ده‌ریای ئیجه‌ له‌ سه‌ره‌تای‌ ئه‌مساڵه‌وه‌ 16 هه‌زار و 816 كۆچبه‌ری‌ نایاساییان رزگاركردووه‌، هاوكات 38 قاچاخچیشیان ده‌ستگیر كردووه‌.

رزگاركردنی‌ ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ جارێكی‌ تر دیارده‌ی‌ كۆچی‌ گه‌نجان له‌ كوردستان سه‌ری‌ هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌، رێگای‌ ده‌ریای ئیجه‌ش یه‌كێكه‌ له‌ رێگا سه‌ره‌كییه‌كان كه‌ ئه‌و گه‌نجانه‌ پێیدا تێده‌په‌ڕن. خه‌ندان_ سۆران كه‌ریم

به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی ویلایه‌تی‌ ئیزمیر، كه‌ رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ 15ی‌ ته‌مووز بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، پاسه‌وانانی‌ كه‌ناری‌ ده‌ریا له‌ ماوه‌ی‌ ته‌نیا رۆژانی‌ 10 تا 15ی‌ ته‌مووز 42 پرۆسه‌ی‌ رزگاركردنیان له‌ ده‌ریای ئیجه‌، ئه‌نجامداوه‌

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا، كه‌ سایتی‌ "هه‌واڵه‌كانی‌ توركیا" به‌زمانی‌ عه‌ره‌بی‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌، كه‌ تیمه‌كانی‌ كه‌نار ده‌ریا، توانیویانه‌ 220 كۆچبه‌ری‌ ناشه‌رعی‌ له‌ 12 رووداودا، رزگار بكه‌ن، ئه‌وانه‌ش له‌ ناوچه‌كانی‌ "مارماریس" و " بۆدۆرم" روویانداوه‌ كه‌ سه‌ر به‌ ویلایه‌تی‌ مۆغلان، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ رزگاركردنی‌ 143 كۆچبه‌ری‌ تر له‌ چوار رووداوی‌ جیاجیا له‌ ناوچه‌كانی‌ "دیده‌م" و "كۆش ئاداسی‌" سه‌ر به‌ ویلایه‌تی‌ ئایدن.

له‌به‌یاننامه‌كه‌دا، ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه‌ تیمه‌كانی‌ كه‌نار ده‌ریا 353 كۆچبه‌ریان له‌ 10 رووداودا له‌ ناوچه‌كانی‌ "دیكیلی" و "چه‌شمه‌" و " فۆڤا" له‌ ویلایه‌تی‌ ئیزمیر رزگاركرد، هه‌روه‌ها 528 كۆچبه‌ری‌ تر له‌ 13 رووداو له‌ ناوچه‌كانی‌ "ئیفاجیك"ی‌ سه‌ر به‌ ویلایه‌تی‌ جیناق قه‌ڵا و 107 كۆچبه‌ری‌ تر له‌ سێ رووداوی‌ تر له‌ ناوچه‌ی‌ "ئیفالك"ی‌ سه‌ر به‌ ویلایه‌تی‌ بالك ئیسیر.

ئاماژه‌ دراوه‌ به‌وه‌ش، كه‌ تیمه‌كانی‌ كه‌نار ده‌ریا له‌ ئاوی‌ ده‌ریای ئیجه‌ له‌ سه‌ره‌تای‌ ئه‌مساڵه‌وه‌ 16 هه‌زار و 816 كۆچبه‌ری‌ نایاساییان رزگاركردووه‌، هاوكات 38 قاچاخچیشیان ده‌ستگیر كردووه‌.

رزگاركردنی‌ ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ جارێكی‌ تر دیارده‌ی‌ كۆچی‌ گه‌نجان له‌ كوردستان سه‌ری‌ هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌، رێگای‌ ده‌ریای ئیجه‌ش یه‌كێكه‌ له‌ رێگا سه‌ره‌كییه‌كان كه‌ ئه‌و گه‌نجانه‌ پێیدا تێده‌په‌ڕن.

 

سه‌رچاوه‌:

http://www.xendan.org/dreja.aspx?=hawal&jmara=44205&Jor=3

 

Bookmark and Share