دواین هه‌واڵ

هه‌رێمه‌ کوردیـیه‌کان - Voice of America

 

 

 

رووداو- بەغدا باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق گەشتکردن لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لە هاووڵاتیانی قەدەخەکرد. باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق لە بەیاننامەیەکدا گەشتکردنى لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدای لە کارمەندانی قەدەخەکرد تاوەکو رێکكەوتی 8 ی نیسانی 2014.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا هاوکات هۆکاری ئەو بڕیارە بۆ بوونی هەڕەشەی ئەمنی پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتووی عێراق گەڕاندەوە کە بڕیارە لە 30 ئەم مانگە بەڕێوەیچێ. هەروەها باڵیۆزخانەی ئەمریکا داوا لە هاووڵاتیانی ئەمریکا دەكات وریابن و کاتی جموجۆڵیان ئاشکرانەکەن. ئەمە لەکاتێکدایە گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام "داعش" لە سەرەتای مانگی ئاداری ئەمساڵ رایگەیاند کە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا یەکێکە لە ئامانجەکانیان و داوای لە کۆمپانیاکانی گەشتی ئاسمانی کرد گەشت بۆ ئەو فڕۆکەخانەیە نەکەن. 

 

 

 

Bookmark and Share