دواین هه‌واڵ

هه‌رێمه‌ کوردیـیه‌کان - Voice of America

(سبەى):

بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێکەوە زیاتر لە (100) كۆچبەری نایاسای بێسەروشوێن دەبن و تەرمى ژمارەیەکیان سەرئاو کەوتون و ترسیش هەیە لە مردنی  تەواوی سەرنشینان، ئەوە لەکاتێکدایە لەماوەى چەند رۆژى رابردودا دەیان کۆچبەر لە رێگە قاچاغەکاندا گیانیان لەدەستداوە و ئەو دۆخەش جیهانى سەرقاڵ کردوە.

ناسر عونەیبە، بەرپرسێكی ئیداری كۆچبەرانی نایاسایی لیبیایە، رایدەگەیەنێت؛ لە ناوچەی غەرابولی نێوان حومس و تەرابلۆس بەلەمێك كە (200) كۆچبەری نایاسایی هەڵگرتبو ژێر ئاو کەوتوە و و دواتر، "تیمەكانی مانگی سوری لیبی و ئاسایشی كەنار دەریا تەرمی (37) لەو كۆچبەرانەیان دۆزیوەتەوە، بەڵام هیچ هەواڵێكی كۆچبەرە نقوم بوەكانی تر نازانن".

هەروەک نەیشاردەوە کە ترسى ئەوە هەیە تەواوى سەرنشینانى بەلەمەکە بەهۆى ژێر ئاوکەوتنیەوە گیانیان لەدەستدابێت.

لە ماوەی چوار رۆژى رابردودا ئەوە دوەمین جارە بەلەمی كۆچبەران نقوم دەبێت و كۆچبەرانیش كەلوپەلی پێویستیان پێ نییە بۆ رزگار بون لە خنكان، هاوکات لە رێگە قاچاغەکانى دیکە دەیان هاوڵاتى کە لەپیناو رزگارکردنی ژیانیان وڵاتەکەیان جێهێشتوە، بە روداوى جیایا گیانیان لەدەستداوە

سه‌رچاوه‌:

http://sbeiy.com/Article-6866

خه‌ندان_ سۆران كه‌ریم 

به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی ویلایه‌تی‌ ئیزمیر، كه‌ رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ 15ی‌ ته‌مووز بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، پاسه‌وانانی‌ كه‌ناری‌ ده‌ریا له‌ ماوه‌ی‌ ته‌نیا رۆژانی‌ 10 تا 15ی‌ ته‌مووز 42 پرۆسه‌ی‌ رزگاركردنیان له‌ ده‌ریای ئیجه‌، ئه‌نجامداوه‌

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا، كه‌ سایتی‌ "هه‌واڵه‌كانی‌ توركیا" به‌زمانی‌ عه‌ره‌بی‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌، كه‌ تیمه‌كانی‌ كه‌نار ده‌ریا، توانیویانه‌ 220 كۆچبه‌ری‌ ناشه‌رعی‌ له‌ 12 رووداودا، رزگار بكه‌ن، ئه‌وانه‌ش له‌ ناوچه‌كانی‌ "مارماریس" و " بۆدۆرم" روویانداوه‌ كه‌ سه‌ر به‌ ویلایه‌تی‌ مۆغلان، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ رزگاركردنی‌ 143 كۆچبه‌ری‌ تر له‌ چوار رووداوی‌ جیاجیا له‌ ناوچه‌كانی‌ "دیده‌م" و "كۆش ئاداسی‌" سه‌ر به‌ ویلایه‌تی‌ ئایدن.

له‌به‌یاننامه‌كه‌دا، ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه‌ تیمه‌كانی‌ كه‌نار ده‌ریا 353 كۆچبه‌ریان له‌ 10 رووداودا له‌ ناوچه‌كانی‌ "دیكیلی" و "چه‌شمه‌" و " فۆڤا" له‌ ویلایه‌تی‌ ئیزمیر رزگاركرد، هه‌روه‌ها 528 كۆچبه‌ری‌ تر له‌ 13 رووداو له‌ ناوچه‌كانی‌ "ئیفاجیك"ی‌ سه‌ر به‌ ویلایه‌تی‌ جیناق قه‌ڵا و 107 كۆچبه‌ری‌ تر له‌ سێ رووداوی‌ تر له‌ ناوچه‌ی‌ "ئیفالك"ی‌ سه‌ر به‌ ویلایه‌تی‌ بالك ئیسیر.

ئاماژه‌ دراوه‌ به‌وه‌ش، كه‌ تیمه‌كانی‌ كه‌نار ده‌ریا له‌ ئاوی‌ ده‌ریای ئیجه‌ له‌ سه‌ره‌تای‌ ئه‌مساڵه‌وه‌ 16 هه‌زار و 816 كۆچبه‌ری‌ نایاساییان رزگاركردووه‌، هاوكات 38 قاچاخچیشیان ده‌ستگیر كردووه‌.

رزگاركردنی‌ ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ جارێكی‌ تر دیارده‌ی‌ كۆچی‌ گه‌نجان له‌ كوردستان سه‌ری‌ هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌، رێگای‌ ده‌ریای ئیجه‌ش یه‌كێكه‌ له‌ رێگا سه‌ره‌كییه‌كان كه‌ ئه‌و گه‌نجانه‌ پێیدا تێده‌په‌ڕن. خه‌ندان_ سۆران كه‌ریم

به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی ویلایه‌تی‌ ئیزمیر، كه‌ رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ 15ی‌ ته‌مووز بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، پاسه‌وانانی‌ كه‌ناری‌ ده‌ریا له‌ ماوه‌ی‌ ته‌نیا رۆژانی‌ 10 تا 15ی‌ ته‌مووز 42 پرۆسه‌ی‌ رزگاركردنیان له‌ ده‌ریای ئیجه‌، ئه‌نجامداوه‌

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا، كه‌ سایتی‌ "هه‌واڵه‌كانی‌ توركیا" به‌زمانی‌ عه‌ره‌بی‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌، كه‌ تیمه‌كانی‌ كه‌نار ده‌ریا، توانیویانه‌ 220 كۆچبه‌ری‌ ناشه‌رعی‌ له‌ 12 رووداودا، رزگار بكه‌ن، ئه‌وانه‌ش له‌ ناوچه‌كانی‌ "مارماریس" و " بۆدۆرم" روویانداوه‌ كه‌ سه‌ر به‌ ویلایه‌تی‌ مۆغلان، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ رزگاركردنی‌ 143 كۆچبه‌ری‌ تر له‌ چوار رووداوی‌ جیاجیا له‌ ناوچه‌كانی‌ "دیده‌م" و "كۆش ئاداسی‌" سه‌ر به‌ ویلایه‌تی‌ ئایدن.

له‌به‌یاننامه‌كه‌دا، ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه‌ تیمه‌كانی‌ كه‌نار ده‌ریا 353 كۆچبه‌ریان له‌ 10 رووداودا له‌ ناوچه‌كانی‌ "دیكیلی" و "چه‌شمه‌" و " فۆڤا" له‌ ویلایه‌تی‌ ئیزمیر رزگاركرد، هه‌روه‌ها 528 كۆچبه‌ری‌ تر له‌ 13 رووداو له‌ ناوچه‌كانی‌ "ئیفاجیك"ی‌ سه‌ر به‌ ویلایه‌تی‌ جیناق قه‌ڵا و 107 كۆچبه‌ری‌ تر له‌ سێ رووداوی‌ تر له‌ ناوچه‌ی‌ "ئیفالك"ی‌ سه‌ر به‌ ویلایه‌تی‌ بالك ئیسیر.

ئاماژه‌ دراوه‌ به‌وه‌ش، كه‌ تیمه‌كانی‌ كه‌نار ده‌ریا له‌ ئاوی‌ ده‌ریای ئیجه‌ له‌ سه‌ره‌تای‌ ئه‌مساڵه‌وه‌ 16 هه‌زار و 816 كۆچبه‌ری‌ نایاساییان رزگاركردووه‌، هاوكات 38 قاچاخچیشیان ده‌ستگیر كردووه‌.

رزگاركردنی‌ ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ جارێكی‌ تر دیارده‌ی‌ كۆچی‌ گه‌نجان له‌ كوردستان سه‌ری‌ هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌، رێگای‌ ده‌ریای ئیجه‌ش یه‌كێكه‌ له‌ رێگا سه‌ره‌كییه‌كان كه‌ ئه‌و گه‌نجانه‌ پێیدا تێده‌په‌ڕن.

 

سه‌رچاوه‌:

http://www.xendan.org/dreja.aspx?=hawal&jmara=44205&Jor=3

 

 

 

 

رووداو - ئاژانسەکان

زیاتر لە نیوەی خەڵکی بەریتانیا 51%، پاڵپشتی ناردنی فڕۆکەی RAF تۆرنەیدۆی سەربازی دەکەن بۆ کوردستان بۆ ئەوەی هێرشی ئاسمانی بکاتە سەر چەکدارانی داعش و یارمەتی هێزەکانی پێشمەرگە بدات لە رووبەڕووبوونەوە دژی چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش .

 

 

 

نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستینیه‌کان دوای ئاگر به‌س ده‌کات

ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان داوای ئاگر به‌س ده‌کات له‌ شه‌ری ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستینیه‌کان له‌ کاتێکدا هێڕشه‌ ئاسمانیه‌کانی ئیسرائیڵ بۆ سه‌ر غه‌ززه‌ بۆ پێنجمین رۆژ به‌رده‌وامه‌.

 

 

 

رووداو- بەغدا باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق گەشتکردن لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لە هاووڵاتیانی قەدەخەکرد. باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق لە بەیاننامەیەکدا گەشتکردنى لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدای لە کارمەندانی قەدەخەکرد تاوەکو رێکكەوتی 8 ی نیسانی 2014.

 

 

 

دوێنێ، به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی وڵات، خه‌ڵكی سلۆڤاكیا چوونه‌سه‌ر سندوقی ده‌نگدان‌و خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته‌ به‌ڕێوه‌چوو.

ژماره‌ی دانیشتوانی وڵاتی سلۆڤاكیا نزیكه‌ی 5.5  ملیۆنه‌‌و بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك  له‌ساڵی ٢٠٠٩،  نزیكه‌ی چوار ملیۆن‌و 340 هه‌زار كه‌س ده‌نگیاندا.