دواین هه‌واڵ

هه‌رێمه‌ کوردیـیه‌کان - Voice of America

خه‌ندان ـ

      دوای تێپەڕبوونی 28 ساڵ به‌سه‌ر دانانی ره‌مزی ته‌عریبكردنی كه‌ركوك له‌ لایه‌ن رژێمی پێشووی به‌عسه‌وه‌ له‌ به‌رده‌م رێگه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ كۆمپانیای‌ نه‌وت و فه‌یله‌ق له‌ ده‌روازه‌ی‌ عه‌ره‌فه‌، ئه‌مڕۆ دوای ناڕه‌زایی خه‌ڵكی له‌سه‌ر بوونی ئه‌و هێمایانه‌ی ته‌عریب، له‌ لایه‌ن ئاسایشه‌وه‌ تێكشكێنران.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ كه‌ركوك به‌ خه‌ندانی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی له‌ ساڵی 1987 رژێمی پێشووی به‌عس شێوازی ته‌عریبكردنی كه‌ركوكی فراوانتر كرد و له‌ لایه‌ن تیمێكی هونه‌ریشه‌وه‌ كه‌ له‌ به‌غداوه‌ هاتن، له‌به‌رده‌م رێگه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ كۆمپانیای‌ نه‌وت و فه‌یله‌ق له‌ ده‌روازه‌ی‌ عه‌ره‌فه‌ ئه‌و ره‌مزه‌ كه‌ له‌ چوار شمشێر پێكهاتووه‌ دانرا.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: "له‌ دوای‌ پڕۆسه‌ی ئازادی عیراقیشه‌وه‌، مانه‌وه‌ی ئه‌و ره‌مزه‌ جێگه‌ی ناڕه‌زایی دانیشتوانی شاره‌كه‌بووه‌ به‌تایبه‌تی كورد، به‌وه‌ی كه‌ هێشتا ره‌مزه‌كان لانه‌براون، بۆیه‌ ئه‌مڕۆ ئاسایشی شاره‌كه‌ ئه‌و ره‌مزه‌ی تێكشكاند".

 

 سه‌رچاوه‌ : خه‌ندان










 

 

 

 

 

 

Bookmark and Share