چالاكیه‌ گشتیه‌كان

دواین هه‌واڵ

هه‌رێمه‌ کوردیـیه‌کان - Voice of America

ناوی پرۆژه‌: : له‌گشتگیرییه‌وه‌ بۆ دیموكراسیه‌ت: پسپورایه‌تی نێوده‌وڵه‌تی – دیالۆگی نیشتمانی، ئاشته‌وایی‌و لێپرسینه‌وه‌ له‌عێراق : دروستكردنی پێگه‌یه‌ك بۆ داووستانی گشتی.

لایه‌نی جێبه‌جێكار : رێكخراوی تۆلێره‌نسی جیهانی

رێگه‌ی په‌یوه‌ندی : حوسێن شنگاری ، سه‌رۆك

ناونیشان : هه‌ولێر / عێراق

بودجه‌ی دارایی پێویست (به‌دۆلاری ئه‌مریكی)

797,700

 

به‌خشراوی بڕیاردراو ( به‌دۆلاری ئه‌مریكی )

200,000

 

پشكداری ناوخۆیی : ( به‌دۆلاری ئه‌مریكی )

597,700

ماوه‌ی پرۆژه‌ : 4 مانگ

 

وه‌سفكردنی پرۆژه‌ :

دۆزینه‌وه‌ی ئالیه‌تی لێپرسینه‌وه‌و به‌كارخستن باشترین نمونه‌ی دیموكراسیه‌، پێویستی به‌رگ داكوتینی ئه‌و زاراوانه‌یه‌ له‌كۆمه‌ڵكه‌، هه‌روه‌ها پێویستی به‌وه‌یه‌ تێگه‌یشتن‌و به‌شداریكردن له‌پێناو پشتگیری كردن‌و قبوڵكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌یه‌.

باشترین رێگه‌ بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ جێبه‌جێبكرێت داخڵكردنی هاوڵاتیان له‌نه‌خشه‌ی ئه‌و ئالیه‌تانه‌یه‌و كاركردن بۆ جێبه‌جێكردنیان. گرنگه‌ راوێژكردن له‌گه‌ڵ عێراقییه‌كان له‌باره‌ی لێپرسینه‌وه‌و تیشك كردنه‌ سه‌ر پێویست عێراقییه‌كان له‌دروستكردنی ئاسمانێكی پێویست بۆ ته‌واوكردنی ئاشته‌وایی بكرێن.

ئه‌و پرۆژه‌یه‌ نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی گه‌لی عێراقی له‌خۆ ده‌گرێت، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هاوبه‌شه‌كانیان بدۆزنه‌وه‌، یه‌كه‌م هه‌نگاویش بۆ ته‌واو كردنی ئاشته‌وایی له‌ئاشكراكردنی خاڵه‌ ناكۆكه‌كان خۆی ده‌گرێته‌وه‌، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی رابردوو و داننان به‌به‌رامبه‌ره‌كه‌ی كه‌ ئه‌وانیش داواكاری ڕه‌وایان هه‌یه‌و دڵڕاوكێی پرۆژه‌شیان هه‌یه‌.

له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ ده‌كرێت دروستكردنی ئاسمانێكی دیالۆگی له‌چوارچێوه‌ی رێكاره‌كانی كۆنگره‌ له‌سه‌ر چۆنیه‌تی عێراقییه‌كان ده‌یانه‌وێت ئه‌و لێپرسینه‌وه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن.

ره‌شنووسێكی پێشنیاركراو ده‌خرێته‌ به‌رده‌ست بۆ چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرسه‌ ، كه‌په‌یكه‌ربه‌ندی كۆنگره‌ له‌سه‌ر شێوه‌ زنجیره‌ دانیشتنێكی تایبه‌تی‌و گشتی به‌كاریده‌هێنێت.

 

چینه‌ ئامانجكراوه‌كان:

260 له‌سیاسیه‌كانی عێراق، چالاكوانانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، دروستكه‌رانی ڕا، جگه‌ له‌ 60 پسپۆری نیوده‌وڵه‌تی‌و سه‌ركرده‌ سیاسیه‌كان، به‌شداربووه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌كادیمیه‌كان، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی گه‌ل، سیاسیه‌كان، چالاكوانه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌ باڵاكان، چینه‌ مامناوه‌نده‌كان، توێژه‌رو توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی، رێكخراوه‌ چالاكه‌كان له‌بواری چاره‌سه‌ری ململانێی، نوێنه‌رانی ئاسته‌ به‌رزه‌كانی دادوه‌ری‌و ئاشته‌وایی له‌چه‌ند كیشوه‌رێك، له‌نێوانیان پسپۆرانی باكووری ئه‌فریقیا، ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.

 

 

ئامانجی پرۆژ:

 

 

دروستكردنی سروشتێكی باش بۆ ئاشته‌وایی له‌رێگه‌ی رێگا خۆشكردن له‌به‌رده‌م سه‌رجه‌م چینه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی بۆ چاره‌سه‌ركردنی بابه‌تی لێپرسینه‌وه‌.

ناونیشانی پرۆژه‌ : فێربوونی تۆلێره‌نسی

 ناونیشانی پرۆژه‌ : هه‌ولێر، هه‌رێمی كوردستان / عێراق

به‌رواری ده‌ستكردن به‌پرۆژه‌كه‌ : 1 نیسان / ئه‌پرێل 2008

به‌رواری ته‌واوبوونی پرۆژه‌ : 30 تشرینی دووهه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2008

لایه‌نی جێبه‌جێكار : رێكخراوی تۆلێره‌نسی جیهانی

به‌رێوه‌به‌ری پرۆژه‌: عه‌دنان مه‌یاح

ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

كورته‌یه‌كی پرۆژه‌:

بیروكه‌ی پرۆژه‌كه‌ له‌چاپكردنی 10.000 وێنه‌ چاپكراوه‌ له‌خۆ ده‌گرێت كه‌تایبه‌ت به‌چیرۆكی منداڵان.

ناونیشانی چاپكراو : فێربوونی لێبورده‌یی، كه‌ئه‌و چاپكراوه‌ ئه‌نجامی هه‌وڵه‌كانی چه‌ند نووسه‌رو هونه‌رمه‌ندو په‌روه‌رده‌ییه‌كان بووه‌ كه‌شاره‌زاییان هه‌یه‌ له‌بواری په‌روه‌رده‌ی منداڵان له‌هه‌رێمی كوردستان.

به‌بۆچوونی ئێمه‌ منداڵان باشترین چیننی ئامانجكراون بۆ ده‌ستپێكردنی هه‌نگاوی بڵاوكردنه‌وه‌ی كلتووری تۆلێره‌نسی .

چینی ئامانجكراو : سوودمه‌نده‌ راسته‌وخۆكانی پرۆژه‌كه‌ :

430,318 له‌روگه‌زی نێر

286,879 له‌ڕه‌گه‌زی مێ

كه‌ئه‌وانیش قوتابیانی قوتابخانه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی هه‌رسێ پارێزگای هه‌ولێر، سلێمانی‌و، دهۆك.

سوودمه‌نده‌ ناراسته‌وخۆییه‌كان: مامۆستایان به‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز كه‌به‌شدارن له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌رتووكانه‌ له‌گه‌ڵ 120 سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی كه‌به‌شداری دانیشتنه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌بن.

ناوی پرۆژه‌: تۆڕی هاوڵاتی عێراقی

لایه‌نی جێبه‌جێكار: رێكخراوی تۆلیرانیسی جیهانی

لایه‌نی به‌خش: ئای رێكس IREX

چینی ئامانجكراو: 40 به‌شدار بووی گرنگدان به‌بابه‌تی رۆژنامه‌ی " هاوڵاتی – المواتن" له‌هه‌ولێر، موسڵ، كه‌ركوك و به‌غداد)

شويَن: هه‌ولێر و به‌غداد

كات : 5 و 6 شوباتی 2010 له‌هه‌ولێر

 26 ی شوباتی 2010 له‌به‌غداد

پێناسه‌كردنی پرۆژه‌كه:

پرۆژه‌كه‌ بریتی له‌دوو ۆورك شۆپێكی رێكخستن له‌هه‌ولێر و به‌غدادو 20 كه‌س به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن‌و به‌شداری ۆوك شۆپه‌كان ده‌بن كه‌گرنگی به‌ بابه‌تی رۆژنامه‌ی هاوڵاتی ده‌ده‌ن. به‌رێوه‌بردنی ۆورك شۆپه‌كه‌ش له‌لایه‌ن (ئۆلیڤه‌ر پۆڵ ‌و جۆن جوا) كه‌پسپۆرن له‌بواری رۆژنامه‌وانی‌و له‌ له‌نده‌نه‌وه‌ هاتوون

 ئامانجه‌كانی پرۆژه‌كه:

بۆ به‌شداریكردن له‌دۆزینه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی هاوڵاتی به‌رپرسیار، لێبورده‌ له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌كانی دیكه‌، توانی هه‌بێت له‌ دیكۆمێنتكردنی رووداوه‌كانی هاوڵاتی‌و گه‌یاندنی به‌شوێنه‌كانی دیكه‌ی جهان، ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌موو قۆرخكارییه‌كی رۆژنامه‌وانی، هاندانی عێراقییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ببنه‌ به‌شێك له‌كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی، فێركردنی به‌شدارابووان له‌شاره‌زایی پێویست بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگیان بیستراو بێت له‌رێگه‌ی ئه‌نته‌رنێت.

  ناوی پرۆژه‌

بونیاتنانی یه‌كێتیی نیشتمانی له‌نێوان عێراقییه‌كان

رێكخراوی جێبه‌جێكار

رێكخراوی تۆلیسرانسی جیهانی