دواین هه‌واڵ

هه‌رێمه‌ کوردیـیه‌کان - Voice of America

چاوپێکه‌وتن

ڕێکخراوێکی ئەمەریکی لێدوانی ڕاوێژکارێکی باراک ئۆبامای بڵاو کردەوە گەلی کورد و ھەرێمی کوردستان بە جێگای شانازیی ئەمەریکا دادەنێت.

ڕێکخراوی ھارد وایەردی ئەمەریکی، لە ڕاپۆرتێکیدا لەسر سەردانی وەفدێکی وەزارەتی ئەوقافی ھەرێمی کوردستان بۆ ویلایەکگرتووەکانی ئەمەریکا، دەڵێت ڕاوێژکاری باراک ئۆباما پێی ڕاگەیاندوون کە گەلی کورد و ھەرێمی کوردستان جێگای شانازیی ئەمەریکان. 

لە ڕاپۆرتەکەدا ھاتووە، میلیسا ڕۆجەرز، ڕاوێژکاری تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری ئازادیی بیروڕای ئایینی، بە وەفدەکەی وەزارەتی ئەوقافی ھەرێمی کوردستانی ڕاگەیاندووە "بەتایبەت لەگەڵ سەرۆک ئۆباما باسی بارودۆخی پێکەوەژیانی ئایینی لە کوردستان دەکەم، کورد ھاوپەیمانی سەرەکیی ئەمریکان لە ناوچەکە و گەلی کوردستان و ھەرێمی کوردستان جێگەی شانازیمانن"

.ڕێکخراوەکە ئاماژە بەوەش دەدات کە دیدارەکە لە ئۆفیسی خاتوو ڕۆجەرز بووە لە کۆشکی سپی و ئەندامانی دیکەی ئۆفیسەکە و دیپلۆماتکاران لە کۆشکی سپی ئامادەی بوون.

سه‌رچاوه‌: گوڵان میدیا

www.gulan-media.com/sorani/details.php?section=1&id=30711

Bookmark and Share

Add comment


Security code
Refresh