دواین هه‌واڵ

به‌شداریمان بكه‌ن

هه‌رێمه‌ کوردیـیه‌کان - Voice of America

رێكخراوی تۆلیسرانسی جیهانی جیهانی، رێكخراوێكی ناحكومییه‌و ناوه‌نده‌كه‌ی له‌هه‌ولێر، پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانی عێراقه‌.

حوسێن سنجاری، وه‌زیری پێشوو و كه‌سایه‌تی لیبراڵی سه‌ربه‌خۆ له‌ كانونی دووهه‌م/ یه‌نایه‌ری 2007 دایمه‌زراندووه‌و كۆمه‌ڵێك روناكبیری پیاوان‌و ئافره‌تانی سیاسی‌و خاوه‌ند كاره‌كان‌و پارێزه‌ره‌كان‌و پزیشك‌و هونه‌رمه‌ندان به‌تایبه‌ت نووسه‌رو توێژه‌ران له‌سه‌رجه‌م جیهان پشتگیرییانكرد.

تۆلیسرانسی جیهانی ، ده‌زگایه‌كه‌ له‌پێناو بڵاوكردنه‌وه‌ی كلتووری تۆلیسرانسی و قبوڵكردنی ئه‌ویترو مه‌ده‌نیه‌ت هه‌وڵده‌دات، بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ بنه‌ماكانی ئازادی تاكه‌ كه‌سی‌و ئاشته‌وایی نیشتمانی‌و لێگه‌یشتن‌و تۆلیسرانسی ‌و مافی كه‌مینه‌كان‌و مافی ئافره‌ت‌و ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری‌و شه‌فافیه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاتی یاسایی‌و گه‌شه‌كردنی سروشتی كه‌سایه‌تی له‌چوارچێوه‌ی ماف‌و ئازادییه‌ تاكه‌كان.

هه‌وره‌ها هاریكاری كردنی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بۆ هه‌ڵسانه‌وه‌و گه‌شه‌كردن، له‌سه‌ر پێوه‌ری دیموكراسیه‌تی عیلمانی‌و پێشكه‌وتوو، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پێوه‌رانه‌ ببنه‌ به‌شێك ژیان، به‌شێوه‌یه‌ك دامه‌زرێنه‌ری سیسته‌می دیموكراسی لیبراڵی و عیلمانی سه‌قامگیرو پته‌و بێت له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان.

تۆلیسرانسی جیهانی هه‌وڵده‌دات بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م بنه‌مایانه‌ی خواره‌وه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان:

• هاندان بۆ دیالۆگ له‌نێوان پیاوانی ئایینی‌و ئافره‌تان‌و پیاوان له‌داكه‌وتووانی سه‌رجه‌م ئایینه‌كانی‌و باوه‌ڕه‌كانی دیكه‌ زه‌مینه‌ خۆشكردنی تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش‌و ئاڵوگۆرو قبوڵكردنی ئه‌ویتر.

• هاندان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌نی هۆشیاركردنه‌وه‌و پته‌وكردنی ئازادی ڕاده‌ربڕین‌و ئایینی.

• هاندانی سیاسیه‌كان‌و سه‌ركرده‌كان‌و دروستكه‌رانی بڕیار له‌به‌كارخستنی هزری تۆلیسرانسی له‌سه‌رجه‌م پلانه‌كانیان‌و سیاسه‌ته‌كانیان.

• هاندانی په‌روه‌رده‌ران‌و مامۆستایان له‌جێبه‌جێكردنی په‌یڕه‌وێكی په‌روه‌رده‌یی له‌سه‌ر بنه‌مای هزری تۆلیسرانسی له‌قوتابخانه‌كان‌و زانكۆكان‌و چه‌ندین ده‌زگای په‌روه‌رده‌یی‌و سه‌رجه‌م بواره‌كانی دیكه‌.

• هاریكاری كردنی دیبلوماته‌كان‌و فه‌رمانبه‌ره‌ حكومییه‌كان‌و ئه‌وانی دیكه‌ بۆ كاریگه‌ری خسته‌ سه‌ر سیاسیه‌تی حكومه‌ته‌كان له‌پێناو گه‌یشتن به‌ هاوكارییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له‌پشتگیری كردنی سیاسه‌ته‌كانی تۆلیسرانسی.

• كاركردن له‌سه‌ر ده‌ركردنی رێنمایی‌و داڕشتنی یاسا پشت به‌ستن به‌بنه‌ماكانی تۆلیسرانسی له‌سه‌ر ئاستی جیهانی‌و هاندان‌و جێبه‌جێكردنی یاساو ته‌شریعه‌كان كه‌له‌سه‌ر بنه‌مای تۆلیسرانسی ده‌بێت.

• كاركردن له‌سه‌ر زیادبوونی هۆشیاری هاوڵاتیان له‌پیاوان‌و ئافره‌تان به‌جێاوازی ئایینی‌و ئه‌تنیه‌وه‌‌و ئاماده‌كردنی رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان‌و سه‌ندیكاكان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌و پته‌وكردنی بنه‌مای تۆلیسرانسی له‌كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان‌و وڵاته‌كانیان.

 

 

ئامانجی تۆلیسرانسی جیهانی :

پته‌وكردنی هاریكاری له‌نێوان‌و پیاوان‌و ئافره‌تان‌و ده‌زگاو كۆمه‌ڵگه‌كه‌و ده‌وڵه‌تان به‌جیاوازی بۆچوون‌و پاشكه‌وتنی نه‌ته‌وه‌یی‌و ئایینی‌و ئه‌تنی له‌پێناو بڵاوكردنه‌وه‌ی بنه‌مای كلتووری تۆلیسرانسی.

بونیاتنانی دیموكراسییه‌تێكی ته‌واو بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایش‌و ئاشتی‌و مافی مرۆڤ‌و بنه‌مای تۆلیسرانسی ببنه‌ راستیه‌كی چه‌سپێنراو له‌شارستانیه‌ته‌كه‌مان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان.

هەروەها رێکخراوى تۆلێرانسى جیهانى کاروچاڵاکى خێرخوازى دەکات وبەتایبەتى لەبوارى پەروەردە وفێرکردن وە سودیى مادیش لەم چاڵاکیانە وەرناگرێت.

Bookmark and Share